هەولێر-KDP.info- لە دیداری نێوانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا سیناتۆر (پات ڕۆبه‌رتس) خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى كوردستان ده‌ربڕى، به تایبه‌تى كه سه‌ردانه‌كه‌ى هاوكاته له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وى و سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه و وەک گوتی، خۆى بووه‌ته شاهیدى سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه له ناوچه‌ى شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21-ى دیسه‌مبه‌رى 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانى کوردستان (نێچیرڤان بارزانى) پێشوازى له ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا سیناتۆر (پات ڕۆبه‌رتس) كرد.
له دیدارێكدا سیناتۆر (ڕۆبه‌رتس) خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى كوردستان ده‌ربڕى، به تایبه‌تى كه سه‌ردانه‌كه‌ى هاوكاته له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وى و سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه و خۆى بووه‌ته شاهیدى سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه له ناوچه‌ى شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى. هه‌روه‌ها باسى له‌وه كرد كه كورد له مێژوودا هه‌میشه چه‌وسێنراوه‌ته‌وه، به‌ڵام توانیویانه خۆیان ڕزگار بكه‌ن و وه‌ك جه‌نگاوه‌رى به‌رگریكار له مافه‌كانیان ناسروان. سوپاس و پێزانینى خۆیشى بۆ قوربانییه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ربڕى و هیواى خواست پێشڕه‌وییه‌كانى پێشمه‌رگه تا ده‌گه‌نه ئه‌نجامى كۆتایى، به‌رده‌وام بن.
سیناتۆرى میوان ڕوونى كرده‌وه، تیرۆریستانى داعش كه به تیرۆركارى و دڕه‌نده‌یى و تۆقاندن، مه‌ترسییان له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگیرى دروست كردووه، به ته‌نیا دوژمنێكى سه‌رسه‌ختى عێراق و سووریا نین، به‌ڵكە دوژمنى ته‌واوى مرۆڤایه‌تین و ده‌بێ به یه‌كجارى بنه‌بڕ بكرێن و نه‌مێنن. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمى كوردستان و دووپاتى كرده‌وه كه پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمى باشتر ببن و هاوكاریى زیاتر پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت باشتر ڕووبه‌ڕووى تیرۆر ببێته‌وه و سه‌ربكه‌وێت.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانى)، سوپاسى بۆچوون و تێبینییه‌كانى كرد و تیشكى خسته سه‌ر دواپێشهات و پێشڕه‌وییه‌كانى پێشمه‌رگه، به تایبه‌تى سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌م ڕۆژانه‌ى پێشمه‌رگه له ناوچه‌ى شنگال و داكۆكى كرد كه، ڕاسته پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنى باشى به ده‌ست هێناوه، به‌ڵام بۆ پاراستنى ئاساییش و سه‌قامگیرى، پێویستى به هاوكارى و چه‌كى قورس و و مه‌شق و ڕاهێنان هه‌یه. هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ریكا و هێزه هاوپه‌یمانه‌كانى كرد كه هێرشه ئاسمانییه‌كانیان بۆ سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه، هاوكار بوون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی کوردستان، هه‌روه‌ها باسى له ڕه‌وش و بارودۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران كرد، به تایبه‌تیش ئاواره ئێزدى و مه‌سیحییه‌كان كه ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه و حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌هانایانه‌وه بچن و هاوكارییان بكه‌ن و ئارامى و سه‌قامگیرییان بۆ دابین بكه‌ن. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه تا له ئاواره‌ییدان، ئه‌وه‌ى له توانادا بێت هاوكارییان ده‌كه‌ن، به‌ڵام بێگومان ئه‌وان پێویستییان به هاوكاریى زیاترى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.