Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

داعش لە داخی ئەو شکەستەی لە پێشمەرگە خواردوویەتی، نزیکەی 140 چەکداری خۆیانی گولـلەباران کردوون

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسێکی حزبیی ئاگاداری شاری مووسڵ، ئاشکرای کرد: "کۆمەڵە داعشێک لە سەروبەندی شکستەکەی ئەو چەند ڕۆژەی تاقمەکەیاندا، ویستوویانە ڕابکەن، بەڵام بە فەرمانی دەسەڵاتدارانی داعش، گوللەباران کراون."

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت ڕەجەب)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "داعش لە مووسڵ 120 چەکداری خۆیانی گولـلەباران کردووە، ئاخر لە تەلەعفەر بەرگەی پێشمەرگەیان نەگرتبوو و، لە ترسا بەرەو مووسڵ هەڵاتبوون."
(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی: "لەوەتەی ھێزی پێشمەرگە ڕووبەرێکی فراوانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی ئازاد کردووە، لە مووسڵ بووەتە گرانی و، کەلوپەل و خۆراک و سووتەمەنی لە کڕین نایەت."
ئەو بەرپرسەی پارتی، ڕوونیشی کردەوە کە: "ھەر ئەم دوێنێی حازرییە، داعش 17 چەکداری دیکەیشی لە گوندی ھەزیمە، لە دووڕێیانەکەی 'کەسکێ'ـدا گولـلەباران کردووە، لە داخی ئەوەی دەرەقەتی پێشمەرگە نەهاتبوون و، خۆیانیان پێ ڕانەگیرابوو."
بڵند ئیبراھیم