Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لاشەی 20 تیرۆریست لە گوندی کارێز جێ ماون؛ لە تەلەعفەریش بەرەو مووسڵ ڕادەکەن

زوممار-KDP.info-  بەرپرسێکی فەرماندەیی دهۆك لە سنووری زوممار، رایگەیاند، لە گوندی کارێز تیرۆریستانی داعش 20 لاشەیان کەوتوون و ژێرخۆڵ کراون. گوتیشی، لە تەلەعفەر تیرۆریستان بەرەو مووسڵ ڕادەکەن، چونکە هێزی پێشمەرگە لێیانەوە نزیکە و ترسیان لێ نیشتووە.
دوای ئەو گورزە گورچکبڕەی دوێنێی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری زوممار و شنگال لە تیرۆریستانی داعشیان وەشاند، ئەمڕۆ لە کاتی گەیشتنی پێشمەرگە بە گوندی کارێز، بینرا کە 20 لاشەی تیرۆریستان کەوتوون.
ڕائید (سەلام موشیر) لە سوپای شەشی فەرماندەی دهۆك لە سنووری زوممار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری زوممار تەواوی ناوچەكەیان لە  ئۆپەراسیۆنێکی گەورەدا لە تیرۆریستانی داعش پاك‌كردەوە و گەیشتینە دواخاڵی سنوور، ئەمڕۆ لە گوندی كارێز تیرۆریستان 20 لاشەیان لەوێ‌ كەوتبوون و هەموویان عەرەبی ناوچەکە بوون و، ژێرخۆڵمان کردن."
لە مووسڵ تیرۆریستانی داعش ترسیان لێ نیشتووە کە ئەگەر هێزی پێشمەرگە هێرشیان بکاتە سەر، چۆن بتوانن رووبەڕوویان ببنەوە، لەوێشدا داعش دەستی کردووە بە گولـلەبارانکردنی بەرپرسانی و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە، نەیانتوانیوە بەرانبەر هێزی پیشمەرگەی کوردستان خۆیان بگرن.
پێوەست بەم زانیارییە (سەلام موشیر) دەڵێ، ئەمڕۆ لە نێو مووسڵ تیرۆریستانی داعش، زیاتر لە 14 بەرپرسی خۆیان گولـلەباران كردوون لەبەر ئەوەی کە نەیانتوانیوە بەرامبەر هێزی پێشمەرگە خۆیان بگرن و رایان‌کردووە.
(موشیر) دەیشڵێت: "تیرۆریستانی داعش بە تەواوی ترسیان لێ‌ نیشتووە و شپرزە بوون؛ لە تەلەعفەریش بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەردەستن، تیرۆریستان بەرەو مووسڵ رادەکەن، چونكە هێزی پێشمەرگە لێیانەوە نزیک کەوتوون و وانەیەکی لەبیرنەکراویان پێداون."
نەشوان بەرزنجی