Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە دیارترین وێنەکانی ساڵ

بە بەرچاوی خەڵکێکی زۆرەوە لە کەناراوەکانی ئوستورالیا، پاش خنکاندنی، مارێک تیمساحێک قوت دەدات.

ڕووباری میشیگانی شیکاگۆ لە ویلایەتی ئیلینۆی ئەمەریکا، بە هۆی ساردیی کەش و هەواوە کە 16پلەی ژێر سفرە بووەتە بەستەڵەک.. 6ـی کانوونی یەکەم/یەنایەر.

بە هۆی ئەو ئاپۆڕا فەرفراوانەی ناشتنی تەرمی سەرکردەی ئیسلامی و سەرۆکی تایفەی بوهرەی داوودی(محەممەد بورهانەددین)ـەوە، زیاتر لە 12 کەس کەوتنە بەر پێیان و مردن. 18ـی ئەنایەر/کانوونی دووەم.

پەنابەرانی چادرگەی گەمارۆدراوی یەرمووک لە سووریا، لە چاوەڕوانیی ئەو هاوکارییەدا کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەریاندا دابەشی دەکات.

لەو کاتەی کە پێکدادان لە نێوان خۆپێشاندەر و پۆلیسدا لە کیێفی ئۆکڕاینا بەرپا بوو، چەند خۆپێشاندەرێک خۆیان لە پشتەوەی شوورەیەکەوە حەشار دابوو، ئاگریان تێبەربوو. 20ـی فێبرایەر/شوبات.

پڵنگێکی بەرەڵڵا بەسەر بانی بازاڕی کەلوپەلی ناوماڵدا باز دەدات، هەروەها بە هۆی چوونە نێو سینەما و نەخۆشخانە و کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونەوە، ئەو ئاژەڵە دڕندەیە ترسی لای دانیشتوانی شاری میرووتی هینددا نایەوە. 23ـی فەبرایەر/شوبات.

پاش دزەکردنی ئامۆژگاریی (ئەردۆغان) بۆ کوڕەکەی پێوەست بەوەی چۆن ئەو پارە ناشەرعییەی دەستی کەوتووە بە کار بێنێ و کەڵک لێ وەرگرێ، هۆکارێک بوو جەماوەرێکی زۆری نیگەران کرد و خۆپێشاندانیان ساز دا، پۆلیسیش بڵاوەیان پی دەکات.

لێکۆڵەران تەرمێکی مۆمیاکراوی فیرعەونی پاک دەکەنەوە کە تەمەنی دەگەڕێتەوە 712 بۆ 323ـی پێش زایین. مۆزەخانەی نیشتیمانیی قاهیرە. 17ـی ئازار.


زریان زیاد