Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی دارایی، جێگری دووەمی بەڕێوەبەرە گشتییەكان ناهێڵێت

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی داراییی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا كە، جێگری دووەمی سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكان هەڵبوەشێتەوە و ئەو پۆستە نەهێڵدرێت.

بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان  ژمارە (8451) كە لە 26-ی -11ی 2014  دەرچووە و كۆپییەكی دەست  KDP.info  كەوتووە، ئاماژە بەوە دراوە كە جێگری دووەمی بەرێوەبەرە گشتییەكان هەڵدەوەشێندرێنەوە.

لە بڕیارەكەدا هاتووە، بە مەبەستی رێكخستنەوەی پەیكەری رێكخستنی گشت فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان، پێویستە لە فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان تەنیا یەك جێگری بەڕێوەبەر هەبێت.
وەزارەتی دارایی داوای  لە سەرجەم فەرمانگەكان كردووە كە، ئەگەر ناوی جێگری دووەم هەیە، ئەوا رەوانەی وەزارەتی دارایی بكەن بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی دانانیان.

جێی ئاماژەیە، بەشێك لە  بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان دوو جێگریان هەیە و دەرماڵەی تایبەتیشیان بۆ خەرج دەكرێت.
یەحیا سابیر