Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کەرکووکی: بە دڵنیاییەوە ناوچەکەیان لێ پاک دەکەینەوە.. شەڕی سەخت لە تل وەرد درێژەی هەیە

کەرکووک-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری ڕۆژاوای کەرکووک – دوبز(د.کەمال کەرکووکی) رایگەیاند، لە گوندی تل وەرد شەڕی سەخت لە نێوان هیزەکانی پێشمەرگە و ڕێکخراوی داعش بەردەوامە و زیانی زۆر بە داعش گەیەنراوە.

 

بەرپرسی میحوەری ڕۆژاوای کەرکووک – دوبز بۆ KDP.info زیاتر گوتی، لە سەعات دوو و چارەگی نیوەشەوەوە شەڕ بەردەوامە، دیارە کە تیرۆریستانی داعش هێرشیان هێناوە، بە لام لە لایەن هێزەکانی پشێمەرگەوە لەو میحوەرە بە توندی بەرپەرچ دراونەتەوە و چەکی قورس و سووک لە شەڕەکەدا بە کار هێنراوە و هێشتایش شەڕ درێژەی هەیە."


(د.کەمال کەرکووکی) هاوکات رایگەیاند، "لە هەندی شوێنی شەڕ کەمتر لە 100 مەتر لێک دوورین، پێشمەرگە قارەمانانە بەرگریی دەکات، ڕاستە کە تیرۆریستان کەمیک هاتوونەتە پێش، بەڵام تا پاککردنەوە و وەدەرنیان لە ناوچەکە پێشمەرگە وچان نادات."


دەربارەی ئاستی زیانەکانی دوژمنیش، بەرپرسی میحوەری ڕۆژاوای کەرکووک – دوبز، گوتی، "چونکە هێشتا شەڕ درێژەی هەیە، ئاماری دروست لەبەردەستدا نین، بەڵام کوشتاریان هەیە و ئەوەی بینراوە، 15 تەرمی تیرۆریستانە، هەروەها تێکشکاندنی دوو هەمەری سەربازییە."


(کەرکووکی) گوتیشی، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانایش لە ئێستادا مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش دەکەنە ئامانجی گورزەکانیان و ئەمەیش پشتیوانییەکی باشە بۆ هیزەکانی پێشمەرگە.