Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزیری بەرگری و سەرۆکئەرکانی عێراق پیرۆزبایی لێ دەکەن.. پێشمەرگە لە بەنداوی مووسڵ سەرکەوتنی تۆمار کرد

هەولێر-KDP.info-  وەزیری بەرگری و سەرۆکئەرکانی سوپای عێراق، دەستخۆشی لەو سەرکەوتنەی پێشمەرگە دەکەن کە شەوی رابردوو لە بەنداوی مووسڵ بە دەستیان هێنا.


وەزیری بەرگریی عێراق(خالید عوبەیدی) و سەرۆکئەرکانی سوپای عێراق فەریقی یەکەم(بابەکر زێباری)، بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنە مەزنەی هێزەکانی پێشمەرگە شەوی ڕابردوو لە میحوەری بەنداوی مووسڵ تۆماریان کرد، دەستخۆشە و پیرۆزبایی لە پێشمەرگە دەکەن.


سەرۆکئەرکانی سوپای عێراق فەریقی یەکەم(بابەکر زێباری)، تایبەت بە KDP.infoی ڕاگەیاند، وەزیری بەرگریی عێراق، دەستخۆشی لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات بۆ ئەو سەرکەوتنە مەزنەی کە لەبەرەی میحوەری بەنداوی مووسڵ تۆماریان کردووە و زیانی زۆریان بە ڕێکخراوی تیرۆریستانی داعش گەیاندووە.

(زێباری) زیاتر گوتی، دەربارەی ئەم سەرکەوتنەی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری بەنداوی مووسڵ، وەزیری بەرگریی عێراق(خالید عوبەیدی) قسەی لەگەڵدا کردووە کە، سەرۆکئەرکانی سوپای عێراق، لە جیاتی ئەو، دەستخۆشی لە پێمشەرگە بکات و سەرکەوتنە مەزنەکەیان بەرز بنرخێنێ.


شیاوی باسە، تیرۆریستانی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشیان بۆ سەر میحوەری بەنداوی مووسڵ بەرپا کرد، بەڵام پێشمەرگە قارەمانانە لێیان هاتنە دەست و زەبری کوشندەی لی دان و دەیان کوژراویان پێ جێ هێشتوون.

حەکیم حیکمەت