Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پێشمەرگە لە سێ قۆڵەوە هێرشى تیرۆریستانى داعشی تێک شکاند

مووسڵ-KDP.info-  درەنگانى شەوى رابردوو و لە ناحیەى وانکێ، هێزەکانى پێشمەرگە، هێرشێکی تیرۆریستانى داعشیان لە سێ قۆڵەوە تێک شکاند و لاشەى دەیان تیرۆریستیان پێ جێ هێشتن.


ئەندامى فەرماندەى زێرەڤانى لە بەنداوى مووسڵ عەمید (ئازاد حەوێزى) بە KDP.INFO ى ڕاگەیاند: "درەنگانى شەوى رابردوو، تیرۆریستانى داعش لە سێ قۆڵەوە (گوندەکانى عەین مانع و جەسە و سەهلج)-ى سەر بە ناحیەى وانکێى نزیک بەنداوى مووسڵ، هێرشیان بۆ سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگە هێنا، بەڵام هەر زوو پێشمەرگە قارەمانانە بەرپەرچی دانەوە و پاش شەڕێکى قورس کە چەندان سەعاتی خایاند، توانرا شکست بەو هێرشەیان بهێنین و وەک پیشەى هەمیشەیى خۆیان هەڵاتن ."


(حەوێزی) گوتیشى: "هەرچەندە ئامارێکى تەواو لە کوژراو و بریندارانیان لە بەردەستدا نییە، بەڵام زیاتر لە 10 لاشەى تیرۆریستانى داعش کەوتوونەتە دەستى هێزەکانى پێشمەرگە و چەندان چەک و تەقەمەنىیش کەوتوونەتە دەستمان و چەندان ئۆتۆمبێلیشیان تێک شکێندران، هەروەها بریندارێکی زۆریشیان هەیە."


ئەو ئەندامەى فەرماندەییى زێرەڤانى زیاتر گوتی: "تیرۆرستانى داعش تووشى شڵەژاوان و شپرزەیى بوون بەو شکستە گەورە یەک لە دوایەکانەی ک لە کۆی بەرەکانی جەنگ دووچاریان بووەتەوە."

نەشوان بەرزنجى