Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

كەمال كەركووكی: فڕۆكە جەنگییەكان زیانی گیانیی زۆریان بە تیرۆریستان گەیاند

كەركووك-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك-دوبز (د.كەمال كەركووكی) رایگەیاند، دوازانیاریی ئەم ئێوارەیەی لە بەرەی شەڕی رۆژئاوای كەركوك-دوبز خستە ڕوو كە، تیرۆریستانی داعش هێزیان كۆ كردبووەوە و نیازی هێشرشكردنیان هەبوو، لەگەڵ ئەوەی پێشمەرگە ئامادە بوو بۆ بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان، فڕۆكە جەنگییەكانیش بۆردوومانی تیرۆریستانیانی كرد و زیانی گیانیی زۆری پێگەیاندن.

بەرپرسی  میحوەری رۆژئاوایی كەركووك-دوبز (د.كەمال كەركووكی) بە KDP.info ی راگەیاند، "ئەمرۆ ئێوارە لە ریاز، حەویجە و دەوروبەری، تیرۆریستانی داعش، هێزیان كۆ كردبووەوە بە ئامانجی لێدانی جسر مەكتەب خالید و تەلوەرد، لە بەرەی خرابەرووتیش لە گوبێبە و سمایلاوایش، هێرش بكەن و، لە مەلا عەبدولڵا و جسری فەتحەش بە هەمان شێوە، بەڵام بە هەماهەنگیمان لەگەڵ هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان، فڕۆكە جەنگییەكان بۆردوومانیان كردن."


(كەركووكی) دەڵێت، مەفرەزەیەكی تیرۆریستانی داعش لە مەكتەب خالید خۆیان نزیك كردبوو، بەڵام لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكان بۆردوومان كران، تائێستایش بۆردوومانەكە بەردەوامی هەیە و هێزی پێشمەرگەیش لە ئێوارەوە لەگەڵ هێزی پشتیوانیی پێشمەرگە لە ئامادەباشیدایە بۆ ئەگەری بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكی تیرۆریستانی داعش و وەدەرنانیان.


(كەركووكی) گوتیشی، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە هاوكاری لەگەڵ هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان، بەرپەرچی هێرشی تیرۆریستانی داعشیان دایەوە و، بەگوێرەی بینین و زانیارییەكانیش زیانی گیانیی زۆر بە تیرۆریستان گەییشتووە.