Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

عەبدولخالق تەڵعەت: کەسە دەستگیرکراوەکە، دەستی لە کردەی تیرۆریستیدا هەبووە

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لیوا (عەبدولخالق تەڵعەت)

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لیوا (عەبدولخالق تەڵعەت) ڕایگەیاند، تیرۆریستێکی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش)، لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستیگر كراوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لیوا (عەبدولخالق تەڵعەت) بۆ KDP.info رایگەیاند، "ئەو كەسە دەستگیرکراوە، بەڕەگەز عێراقییەی کە خەڵكی قەزای حەویجەیە، لەنێو هەولێر دەستگیر كراوە".

ڕایشیگەیاند کە، ئەو ئەندامەی گرووپی تیۆریستانی داعش، لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە و لە هەولێر دەستگیر کراوە.

(عەبدولخالق تەڵعەت) ئاشکرایشی کرد کە، "ئەو کەسە دەستی لە چەندین کردەی تیرۆریستیدا هەبووە، بەڵام زانیاریی زیاتری نەدرکاند و گوتی، "ئێستا لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن، بەڵام ددانی بەوەناوە كە ئەندامی گرووپی تیرۆرستی داعشە و کردەوەی تیرۆریستیشی ئەنجام داون."


بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر هاوکات ڕایگەیاند کە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، زانیاریی زیاتر دەربارەی ئەو تیرۆریستە دەستگیرکراوە، بۆ ڕای گشتی دەخەنە ڕوو.

 

ئومێد پشدەری