Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

زوممار..لیوا نوێكەی زوممار چووە سەنگەرەوە..3000 مین پوچەڵ كرایەوە

زوممار-kdp.info -بەرپرسی ناوچەی زومماری پارتیی دیموكراتی كوردستان (ساڵح میرانی)  رایگەیاند، تا ئێستا تیمەكانی ئەندازیاری پێشمەرگە 3000 هەزار مینیان لە ناحیەی زوممار پوچەڵكردووەتەوە و، لیوا نوێكەی زومماریش لە سەنگەردان.

بەرپرسی ناوچەی زومماری پارتی دیموكراتی كوردستان (ساڵح میرانی) بەkdp.info -ی ڕاگەیاند، پاش ئەوەی شارەدێی زوممار لە لایەن پێشمەرگە قارەمانەكان رزگاركرا، تیرۆریستانی داعش بەشی زۆری ناحیەكەیان مینڕێژكردبوو، بۆیە تا ئێستایش تیمی ئەندازیاری پێشمەرگە سەرقاڵی پوچەڵكردنەوەی مینەكانن و، تا ئێستا 3000 مین پوچەڵكراوەتەوە.
پێوەست بە مەشق و راهێنانی لیوای زوممار كە، بەو دوایە بڕیاری دروستكردنی بۆ درا، (میرانی) دەڵێت، لیواكە مەشق و راهێنانی تەواوكردووە و لە سێ‌ فەوج پێك دێت، هەرسێ‌ فەوجەكەیش لەئێستادا لەسەنگەر دان.
نەشوان بەرزنجی