هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر ڕایگەیاند، لە ئێوارەوە کە کارەبای نیشتیمانی لە هەولێر و سلێمانی پچڕاوە، هێشتا هۆکاری پچڕانەکەیان نەدۆزیوەتەوە تا چارەی بکەن، بەڵام دەڵێ کە تیمەکانیان بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکەی بەردەوامن.
دەقی ئاگادارییەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر:
كاتژمێر 5:20ی ئێواره‌ی 21/11/2014 كاره‌بای گشتی (نیشتمانی) له هه‌ولێر و سلێمانی كوژایه‌وه، ئێستاش تیمه‌كانی كاره‌با له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كه و چاره‌سه‌ركردنی بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات كاره‌با بۆ هاووڵاتیان بگێڕنه‌وه.