Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

زوممار.. بە بۆردوومانی پێشمەرگە، ئەمیرێك و دوو یاریدەدەری داعش كوژران

زوممار-KDP.info-  بۆ بەرگرتن لە هەوڵیکی تیرۆریستانی داعش لە هاتنە پێش و لێدانی سەنگەری نوێ لە میحوەری زوممار، هێزەكانی پێشمەرگە بۆردوومانی ئەو هێزەی تیرۆریستانی کردووە و زیانێكی زۆری پێ گەیاندوون کە لە ئاکامدا، ئەمیرێك و دوو لە یاریدەدەرانی کوژران.

بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زوممار (حەسەن خەلۆ) بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، شەوی رابردوو و ئەمڕۆ هەینییش، تیرۆریستانی داعش هەندێك شۆفەڵیان هێنابوو، بۆ ئەوەی شوێنەكانیان توند بكەن  و خۆیان لە سەنگەرەكانی هێزەکانی پێشمەرگە نزیك بكەنەوە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە بۆردوومانی تیرۆریستانی داعشیان كرد و زیانێكی زۆریان پی گەیاندن.
دەربارەی زیانەکانی بوردوومانەی پێشـەرگە، ئەو بەرپرسەی پارتی لە زوممار گوتی، بۆردوومانەکە کرایە سەر لە گوندی كوپان، بە هۆیەوە ئەمیرێكی تیرۆریستانی داعش و دوو لە یاریدەدەرانی و چەند چەكدارێكی تریش كوژراون، هەروەها شۆفەڵێكیش تێك شكێندرا كە بۆ لێدانی سەنگەر و قایمکردنی جێی خۆیان هێنابوویانە ئەو ناوچەیە.
(حەسەن خەلۆ) زیاتر گوتی، تیرۆریستانی داعش، لەو جێیەی کە بۆی هاتبوون پاشەكشەیان كردووە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە لە ئیستادا بە بەردەوامی  بۆردوومانی موڵگەكانی تیرۆریستانی داعش دەكەن.

نەشوان بەرزنجی