Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

داوودئۆغڵو گەییشتە هەولێر.. نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێی کرد

پێشوازیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکوەزیرانی تورکیا. فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێر- 21-11-2014

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکوەزیارنی تورکیا(ئەحمەد داوودئۆغڵو) گەییشتە هەولێر و لە لایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی)یەوە، لە فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازی لێ کرا.


هەر وەک چاوەڕوان دەکرا، پاش گەییشتنی بە بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکوەزیرانی تورکیا(ئەحمەد داوودئۆغڵو) سەعات 1:50خولەکی 21/11 بە کاتی کوردستان، گەییشتە فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە لایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی)یەوە پێشوازی کرا.


وەهایش بڕیارە، (داوودئۆغڵو) لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) و سەرۆکی حکوومەت(نێچیرڤان بارزانی)دا کۆ ببێتەوە.
جێی باسە لە مەراسیمی پێشوازیکردندا، هەریەک لە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پێشمەرگە ئامادە بوون.

 

زریان زیاد