Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کەمێکی دیكە سەرۆكوەزیرانی توركیا دەگاتە هەولێر

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكوەزیرانی توركیا (ئەحمەد داوودئۆغڵۆ)، پاش كەمێكی دیكە دەگاتە هەولێر و، لە ئێستایشدا لە فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئامادەكاری بۆ پێشوازیكردنی كراوە.


دوای ئەوەیKDP.info، وەك یەكەم ماڵپەڕی كوردی ئامانج و، وادەی سەردانی سەرۆكوەزیرانی توركیا، (ئەحمەد داوودئۆغڵۆ)ی، بۆ هەولێر راگەیاند، ئەمڕۆ دوای سەردانی (داوودئۆغڵۆ) بۆ بەغدا، ئەمشەو پاش كەمێكی دیكە دەگاتە فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە ئێستایشدا ئامادەكارییەكانی پێشوازی تەواو لە فڕۆكەخانەی هەولێر بۆ ئەو سەردانە كراوە.


جێی ئاماژەیە، دۆسێی هاتنی داعش، نەوت، دەروازە سنوورییەكان، جیۆگرافیای ناوچەكە، كردنەوەی پەیجێكی سیاسیی نوێی نێوان توركیا و عێراق و هەرێم، هەناردەی غازی هەرێم، لە دیارترین دۆسێكانن كە توركیا لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا تاوتوویان بكات.

 

پرۆفایل

-لە ساڵی 1959 (ئەحمەد داوودئۆغڵۆ) لەدایك بووە.

سەرۆكی پارتیی داو گەشەپێدان و، هاوكات سەرۆكوەزیرانی توركیایە.

ماستەری لە كارگێڕیی گشتیدا هەیە و دكتۆرایشی لە زانستە سیاسییەكان هەیە.

لە ساڵی 1993 تا 1999 لە زانكۆی مەڕمەڕە مامۆستای زانكۆ بووە.

لە ساڵی 2008 رۆڵی لە چەندین دۆسێی گرینگی توركیادا بینیوە بەتایبەت لە بواری پێوەندیی دەرەوەدا.

لە ساڵی 2009 بووەتە وەزیری دەرەوەی توركیا.

لە ساڵی 2014 بووەتە سەرۆكوەزیرانی توركیا.

لە توركیا بە دۆستی كورد ناو دەبرێت.