Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی پارتیی سەوزی ئەڵمانیا: لە کێشەیان لەگەڵ بەغدا، کورد لەسەر حەقە.. دەبێ لە بەهاناوەچوونی پەنابەران هاوکارییان بکەین

ئەڵمانیا-KDP.info-  سەرۆکی پارتیی سەوزی ئەڵمانیا(جیم ئۆزدیمیر) رایگەیاند، وێناکردنی ئەو دژوارییەی بەرەوڕووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووەتەوە، وێنا ناکرێ. ئەو دەڵێ، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ژمارەیە کە نزیکەی ملیۆنێک ئاوارە پەنایان بۆی بردووە و کە خۆیشی دانیشتوانەکەی پێنج ملیۆن کەسە، ئەگەر بێت و وەها وێنای بکەین کە 20ملیۆن کەس ڕوو لە ئەڵمانیا دەکات، ئەوا بێگومان کێشەی گەورە ڕوو دەدات."

(جیم ئۆزدیمیر) دەڵێ، بە هۆی ژمارەی زۆری ئەو ئاوارانەی کە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە "دەبێ ئەو ڕۆڵەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گێڕاویەتی، بەرز بنرخێنین و دەستخۆشەی لێ بکەین. هەروەها دەبێ سوپاسی دەستگاکانی یوئێن و هاوکارانیشی بکەین لە ئاواکردنی هەموو ئەو چادرگانەی دایانمەزراندوون."

سەرۆکی پارتیی سەوزی ئەڵمانیا، لە چاوپێکەوتنیکیدا لەگەڵ DWـدا، هاوکات باس لەو دیمەنە تراژیدیانە دەکات کە هەندێکی پەنابەران تییدا دەژین و دەڵێ، هەندێکی پەنابەران لەو باڵاخانانەدا دەژین کە، دەرگا و پەنجەرەیان نییە، هەندێک بێ دیواریشن، منداڵان لە نهۆمی پێنجەم و شەشەم یاریی دەکەن و دەخەون، کە ڕەنگە لە تاریکاییدا لێیانەوە بکەونە خوارەوە. دەبێ بە زوویی ئەم باڵاخانانە چارەیەکیان بۆ بدۆزرێتەوە و بۆ ئەم زستانە ساز بدرێن."

ئەو گوتیشی کە هاوکاریی ئەڵمانیا و وڵاتانیان پی گەییشتووە، بەڵام پرۆسەکە هێواشە و ناگاتە شوێنە سەرەکییەکە. بەڵام ئاسان نییە ئیدارەی ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەران بکرێت، چادرەکان بۆ زستان گونجاو نین، لەبەر ئەوە گرینگە کە، لە گەیاندنی هاوکاریی زیاتر لەوەی کە ئەڵمانیا ناردوویەتی، بنێرین."

زیاتر گوتی، "بەڵام ئەوەی کە بارەکەی سەختتر کردووە، کێشەی بەردەوامی نێوان هەردوو حکوومەتی عێراق لە بەغدا و حکوومەتی کوردستان لە هەولێرە، کە پێوەندی بە دابەشکردنی سامانی وڵاتەوەیە کە لە ڕاستیدا کورد لەسەر حەقە."

زریان زیاد