Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەو چوار شەهیدە قارەمانەی لە کاریگەریی تەقینەوەکەیان کەم کردەوە

هەولێر-KDP.info-  ناو و وێنەی ئەو شەهیدە سەربەرزانەی كە، دوێنێ پێشیان لە تیرۆریستە خۆكوژەكەی بەردەم پارێزگای هەولێر گرت و، نەیانهێشت خۆكوژەكە ئامانجە گەورەكەی، بپێكێ.


بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەك لە پارێزگای هەولێر كە نەیویست ناوی ببرێت، تایبەت بۆ KDP.info زانیارییەكانی خستە ڕوو، "وێڕای قارەمانێتیی ئەو چوار پاسەوانەی كە شەهید بوون، شەهید (یوونس عەبدوڵڵا ئاغیلا)، ئەو قارەمانە بوو كە، پێشی لە تیرۆریستە خۆكوژەكە گرت كە بە ئۆتۆمبیلێكی هیۆندای سپی هاتبوو، نەیهێشت لە ستوونی دەرگای سەرەكیی پارێزگا، زێتر پێشڕەوی بكات كە بە هۆی قارەمانێتیی ئەو شەهیدە بوو، تیرۆریستە خۆكوژەكە نەیتوانی ئامانجی راستەقینەی بپێكێ و، خۆی بە ستوونی دەرگای پارێزگادا تەقاندەوە.

شەهید (سۆفی ئەحمەد محەمەد). پرسەكەی لە مزگەوتی (رەشاد موفتی)، سەر رێگەی كەركووكە.
شەهید (دیار ستار ئیسماعیل).  پرسەكەی لە مزگەوتی هۆشیار فەتاح رواندزی، نزیك شوققەكانی هانا ستییە.
شەهید (كارزان نەجمەدین عومەر). پرسەكەی لە مزگەوتی (عەبدوڵڵا نوغەرانی)، گەڕەكی بەهارە.
شەهید (یوونس عەبدوڵڵا ئاغیلا). پرسەكەی لە مزگەوتی (سامی گەردی)، سەر رێگەی كەسنەزانە.

جێی ئاماژەیە، دوێنێ سەعات 11 و 55 خولەك، لە بەردەم پارێزگای هەولێر خۆكوژێك خۆی تەقاندەوە و، لە ئاكامدا 4 پاسەوانی پارێزگا و هاووڵاتیەكی مەدەنی شەهید بوون و، هاوكات 29 كەسی دیكەیش بریندار بوون.