Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

رەبیعە.. پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە.. هێرشی دووەم و سێیەمی داعشیان تێك شكاندن

زوممار-تایبەت بە KDP.info- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پاش ئەوەی تیرۆریستانی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشیان بۆ سەر ناحیەی رەبیعە بەرپا كرد، هێرشەكانیان تێك شكێندران و پاشانیش هێرشی دووەم و سێیەمیان ئەنجام دا و لە بەرامبەر هێزەكانی پێشمەرگەدا خۆیان نەگرت و تیرۆریستان تێک شکان.

بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زوممار (حەسەن خەلۆ)، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند، سەعات شەش و نیوی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، تیرۆریستانی داعش لە سێ قۆڵەوە دەستیان بە هێرش بۆ سەر ناحیەی رەبیعە كرد، بەڵام پاش چەند سەعاتێك هێرشەكەیان لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە تێك شكاێندرا.

گوتیشی، تیرۆریستانی داعش بۆ جاری دووەم و سێیەمیش هێرشیان بەرپا كرد كە چەند هەمەر و ئۆتۆمبێلێكیان پێ بوو، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە بە توندی رووبەروویان بوونەوە و ئەم دوو هێرشەیشیان تێك شكێندران.

ئەو بەرپرسەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زوممار ئاماژەیشی دا كە، هێزەكانی پێشمەرگە رەبیعەیان كردووەتە گۆڕستانی تیرۆریستانی داعش و چەندان تەرمیان لەوێ كەوتوون، هەموو ئەوانەیش كە هێرشیان كرد، یان كوژراون و بریندار بوون و یانیش هەڵاتوون، هێزەكانی پێشمەرگەیش زیانی گەورەیان لێ داون و چەندان هەمەر و ئۆتۆمبێلی داعشیان تێك شكاندوون.

(خەلۆ) زیاتر گوتی، شەڕ بەردەوامە و جار جار تیرۆریستان هێرش دەكەن، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە بە ورەیەكی زۆر بەرز و بە توندی  وەڵامیان دەدەنەوە.

نەشوان بەرزنجی