Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پاڵاوگە نایاساییەكان تەنیا سوودیان بۆ هەندێك كەس هەیە.. فڕاكسیۆنی پارتی داوای داخستنیان دەكات

هەولێر -KDP.info- جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت، وەكو فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان داوایان كردووە پاڵاوگە نایاساییەكان دابخرێن، چونكە تەنیا سوودیان بۆ هەندێك كەس هەیە و هیچ سوودێكیان بۆ حكوومەت و خەڵكی كوردستان نییە.

جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان (دڵشاد شەعبان)، كە لە فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستانە، بە KDP.INFO-ی راگەیاند، "ئێمە داوامان لە سەرۆكی  حكوومەت و وەزیری سامانە سرووشتییەكان كرد كە پاڵاوگە نایاساییەكان دابخرێن، چونكە هیچ سوودێكیان نییە و زیانی زۆریشیان بۆ پیسكردنی ژینگە هەیە، ئەوانیش باسیان لەوە كرد كە لێكۆڵینەوە لەو بابەتە دەكەن .
(دڵشاد شەعبان) گوتیشی، لە ئێستادا وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان سەرژمێریی پاڵاوگەكان دەكات بۆ ئەوەی بزانێت ژمارەیان چەندە و كارەكانیان چۆنە، كە رەنگە ژمارەیان نزیكەی 150 پاڵاوگە بێت.
ڕوونیشی كردەوە كە، "ئەو پاڵاوگانە هیچ سوودێكیان بۆ حكوومەت و خەڵكی كوردستان نییە و تەنیا هەندێك كەس لێیان سوودمەند دەبن و بازرگانیی پێوە دەكەن، هەر وەك چۆن خانوویەك وەربگری و بیفرۆشیتەوە، بابەتەكە بەو شێوەیەیە، بۆیە ئێمە وەكو فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان داوامان كردووە كە پێویستە دابخرێن".
بڵند ئیبراهیم