Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە زوممار هێرشی داعش تێك شكێندرا.. زیاتر لە 50 تیرۆریست كوژران و یەكێكیش پلەی ئەمیری هەیە

زوممار- تایبەت بە KDP.info- درەنگانی شەوی رابردوو تاكو بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، تیرۆریستانی داعش لە نزیك سێ گوندی ئازادكراوی شارەدێی زوممار هێرشێكیان بەرپا كرد، بەڵام لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە هێرشەكەیان تێك شكا و چەندین كوژراو و برینداریشیان هەیە.

بەرپرسی ناوچەی زومماری پارتیی دیموكراتی كوردستان (ساڵح میرانی)، بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، شەوی رابردوو تاكو بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، تیرۆریستانی داعش لە چوار لاوە هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە گوندی گربقول و عەین مانە و سەهلج، بەلام هێزەكانی پێشمەرگە بە توندی وەڵامیان دانەوە و شكستیان بە هێرشەكانیان برد كە شەڕ ماوەی چەندان سەعاتی خایاند.
   
ئەو بەرپرسەی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زوممار گوتیشی، ئەو شەڕە لە نزیكەی 20 كم بەرپا بوو و لە ئەنجامیشدا زیاتر لە 50 تیرۆریستی داعش كوژران و یەكێكیش لە كوژراوان ئەمیرێكی داعشە و هەروەها چەندان چەك و تەقەمەنی و لاشەی تیرۆریستانی داعش لەو شوێنە بە جێ ماون.
میرانی زیاتر گوتی، لە ئێستادا رەوش ئارام بووەتەوە و تیرۆریستانی داعشیش زەبرێكی كوشندەیان بەر كەوت و هەڵاتن.
نەشوان بەرزنجی