Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

(ئەبوبەکر بەغدایی) بە برینداری ڕەوانەی سووریا کرا.. پاسەوانە تایبەتەکەی و پسپۆڕی تەقینەوەکانیش کوژران

ئەمیری داعش (ئەبوبەکر بەغدایی)

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەکی باڵای ئاگادار ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی مۆڵگەکانی داعش لە سنووری پارێزگای ئەنبار، پاسەوانی تایبەتی ئەمیری داعش و پسپۆڕی تەقینەوەکان کوژراون، هاوکات دەنگۆی برینداربوونی ئەمیری داعشیش (ئەبوبەکر بەغدایی)ھەیە و، دەگوترێ کە چارەسەری رەوانەی سووریا کراوە.

ئەو سەرچاوە باڵایە کە نەیویست ناوی بھێندرێت بە KDP.INFOی راگەیاند: "فڕۆکە جەنگییەکان مۆڵگەکانی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار لە ناوچەی قائیم بۆردوومان کردووە، لە ئاکامدا پاسەوانی تایبەتی ئەمیری داعش بە ناوی (ئەبو حوزەیفە ئەلعەدنانی)، هەروەها پسپۆڕی تەقینەوەکانی داعش بە ناوی (ئەلعەبسی) کوژراون."

سەرچاوەکە گوتیشی، دەنگۆی ئەوە ھەیە کە (ئەبوبەکر بەغدایی)ـش بریندار بووە و بە پەلە رەوانەی سووریا کراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە کۆبوونەوەیەکدا بوونە لە دەشتی قائیم.
ئەو سەرچاوەیە زیاتر گوتی، چەکدارانی داعش لە بڵندگۆی مزگەوتەکان بەتایبەت لە مزگەوتەکانی ناوچەی کۆمەڵگای رۆشنبیری لەلای چەپی مووسڵ، داوا لە خەڵکی دەکەن کوڕەکانیان بنێرن بۆ رێزەکانی چەکدارانی داعش و، ئەگەر رازییش نەبن، بە زۆر دەیانبەن بۆ جیھاد، ئەم حاڵەتە هەر ئەمڕۆ چەند جارێک دووبارە کراوەتەوە لە رێگەی بڵندگۆی مزگەوتەکان.

بڵند ئیبراھیم