Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی دیاری كرد

هەولێر-KDP.info-  دواجار بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی یەكلا كردەوە كە ئەندازیارێكی دەستەكەیە.

گوتەبێژی یەكیەتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان(یاسین مەحموود) بە KDP.info ی ڕاگەیاند: "دوای ماوەیەكی زۆر و هێشتنەوەی بە بەتاڵی، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان دیاری كرا"، گوتیشی: "ماوەی چەند مانگێكە بە هۆی دیارینەكردنی پاڵێوراو لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە، سەرۆكی وەبەرهێنان دیاری نەكرابوو، پۆستەكە بە بەتاڵی مابووەوە، بەڵام ئەمڕۆ پێنجشەمە، 30-ی 10 پۆستەكە پڕكرایەوە ".
ئەندازیار (ڕێبوار) كە ئەندازیارێكی دەستەی وەبەرهێنان بوو، كرایە سەرۆكی دەستەكە و لە هەفتەی داهاتوو بە پلەی وەزیر دەستبەكار دەبێت.
(یاسین مەحموود) گوتیشی: "وەك یەكیەتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان، پێشوازی لەو هەنگاوەی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەین و پێمان وایە لەم دۆخە ناهەموارە و قەیرانی دارایی و پاشەكشەی وەبەرهێناندا هەنگاوێكی گرینگ و بایەخدارە، ئومێدەوارین، بتوانن بە هاوكاریی لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەوەی دەتوانن بیكەن بۆ ئەوەی چیتر وەبەرهێنان پاشەكشە نەكات."
لە كابینەی هەشتەم دەستەی وەبەرهێنان بە بزووتنەوەی گۆڕان دراوە و بە هۆی كێشە و زۆریی پاڵێوراوەكانەوە، سەرۆكی دەستەكە دیاری نەكرابوو، وەزیری بازرگانی (ساماڵ سەردار) بە وەكالەت كرا بوو بە سەرۆكی دەستە.
یەحیا سابیر