Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕوانگای سووریا: پێشمەرگە گەییشتە کۆبانی

کۆبانی-KDP.info-  ڕوانگای مافەکانی مرۆڤی سووریا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، لە کۆی ئەو هێزەی پێشمەرگە کە بەرەو کۆبانی بەڕێکەوتوون، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە سنووری تورکیاوە 10 پێشمەرگە چوونەتە نێو کۆبانیوە.
ڕوانگای مافەکانی مرۆڤی سووریا، هاوکات ڕایگەیاندووە، ئەم 10 پێشمەرگەیە وەک یەکەم کاروانی هێزەکانیان چوونەتە ناو کۆبانیوە و وەهایش چاوەڕوان دەکرێ، ئەوانی دیکەیش لە چەند سەعاتی داهاتوودا بچنە ناو کۆبانیوە.