Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

جەلەولا.. هێزی پێشمەرگە هێرشێكی تیرۆریستانی داعشی تێك شكاند

جەلەولا-kdp.info- بەرپرسێكی پارتی لە جەلەولا دەڵێت، شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام خۆشبەختانە بە توندی روبەڕوویان بوونەوە و تیرۆریستان تێك شكێندران و زیانێكی زۆریشیان پێ گەیەندرا.

بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا (كامەران محەممەد)، بە KDP.INFO-ی راگەیاند، سەعات 12-ی شەوی رابردوو، تیرۆریستانی داعش لە سێ قۆڵەوە لە كوباشی و بازگەی فریاكەوتن و وادی عۆسەج هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەوە و شەڕەكە تاوەكو ئەم بەیانییە بەردەوام بوو، لە ئاكامیشدا تیرۆریستان تێك شكێندران و گورزی كوشندەیان بەر كەوت.

(كامەران) گوتیشی، لە ئاكامی ئەو شەڕەدا، بەداخەوە دوو پێشمەرگە شەهید بوون و دووی دیكەیش بریندارن، بەڵام زیانێكی زۆری گیانی بە داعش گەیەندراوە.
ئەوەیشی خستە ڕوو كە، لە ئێستادا شەڕەكە كۆتایی پێ هاتووە و ناوچەكە ئارام بووەتەوە.

بڵند ئیبراهیم