Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەو قوتابیانەی لە بەرەكانی جەنگدان، دەتوانن تاقیكردنەوەی دەرەكی ئەنجام بدەن

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیاریان داوە ئەو قوتابی و خوێندكارانەی كە لە بەرەكانی جەنگدان، دەتوانن دەوامی ئاسایی نەكەن و تاقیكردنەوەی دەرەكی ئەنجام بدەن.

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (فاتیح مەولەوی زادە)، بە KDP.info-ی راگەیاند، لە پێناو خزمەتكردن و پاڵپشتیكردنی ئەو قوتابی و خوێندكارە پێشمەرگانەی لە خوێندنی ئێواران دەوام دەكەن و لە بەرەكانی جەنگدان، بڕیار درا كە دەوامی ئاسایی نەكەن و هەروەها داوای ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی دەرەكی بكەن لەبری دەوامكردن لە ناوەندەكانی خوێندن.

(مەولەوی زادە) گوتیشی، ئەمەیش دوای جێبەجێكردنی رێكاری پێویست لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە دەبێت، بە مەرجێك بیسەلمێنن لە بەرەكانی جەنگدا لە ئەرك و واجبی فەرمیدان.

بڵند ئیبراهیم