Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

125 تەرمی داعش کە بە دەستی پێشمەرگە کوژراون، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكانی مووسڵ

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسێكی پارتی ڕایگەیاند، لە شەڕەكەی دوێنێی زومماردا، زیانی زۆر بە داعش گەیەندراوە و 125 تەرمیان گەییشتوونەتەوە نەخۆشخانەكانی شاری مووسڵ. دەشڵێت، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، تیرۆریستانی داعش 20 ئەفسەری سوپای پێشووی عێراقیان گولـلەباران كردوون كە دژایەتیی ئەوانیان كردووە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە kdp.info-ی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ داعش لە پارێزگای مووسڵ 20 ئەفسەری پێشووی عێراقی گولـلەباران كردوون، لەبەر ئەوەی ئەو ئەفسەرانە دژایەتیی تیرۆریستانیان كردووە و گوێڕایەڵی فەرمانەكانی ئەوان نەبوون.

(مەموزینی) گوتیشی، خەڵكی پارێزگای مووسڵ زۆر لە داعش بێزارن و دوێنێیش لە گەڕەكی كەرامەی شاری مووسڵ، شەڕ لە نێوان هاووڵاتیان و تیرۆریستانی داعشدا رووی داوە و بۆ ماوەیەكی زۆر ئەو گەڕەكە لە ژێر كۆنتڕۆڵی داعش دەرهێندرا و ژمارەیەك تیرۆریستیش كوژارن.

ئەوەیشی خستە ڕوو كە، لە شەڕەكەی دوێنێی زومماردا، زیانی زۆر بە داعش گەیەندراوە و 125 تەرمیان گەییشتوونەتەوە نەخۆشخانەكانی شاری مووسڵ و بە رزگاركردنی ئەو شارەدێیەیش لە دەست داعش، خەڵكی شاری مووسڵ زۆر دڵخۆش بوون.

بڵند ئیبراهیم