Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

قاسم دربۆ: چوار ڕۆژە شەڕ لە شنگال بەردەوامە.. چەکی باشمان پێ گەییشتووە

شنگال-KDP.info-  فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال دەڵێت، ماوەی چوار رۆژە لە شنگال شەڕ بەردەوامە، بەڵام بەو هۆیەوەی کە چەک و تەقەمەنیی پێویستیان بە دەست گەیشتووە، رێگە نادەن داعش لە چیاکە نزیک ببێتەوە.
فەرماندە لە ھێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال(قاسم دربۆ) بە kdp.infoی راگەیاند، چوار رۆژە شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا بەردەوامە و، گورزی کوشندەیان لە چەکدارانی داعش وەشاندووە و تا ئەمڕۆیش شەڕ بەردەوام بووە.
(قاسم دربۆ) زیاتر گوتی: "داعش لە چەندین قۆڵەوە ھێرشی کردووە و ھەوڵ دەدەن بێنە سەر چیا، بەڵام ھێزەکانی پێشمەرگە بە ھەموو شێوەیەک بۆردوومانیان دەکەن و هشێتا رێگەیان نەداون لێیان نزیک ببنەوە."
ئەو فەرماندەیەی ھێزی پێشمەرگە هاوکات گوتی، "لە ماوەی ئەو چوار رۆژەدا، ھێزەکانی پێشمەرگە، زیاتر لە تیرۆریستی داعشیان کوشتوون، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو کوشتارەی داعشیش لەسەر دەستی پێشمەرگە ئەوەیە کە، ئەوان ھێرش دەکەن و ئێمەیش بەرگری دەکەین، بۆیە هێندەیان لێ کوژراون."
(دربۆ) هەروەها دەڵێ، لە دوێنێوە چەک و تەقەمەنییان بە دەست گەییشتوووە و لەئێستادا بە توندی داعش بۆردوومان دەکەن و رێگەیان نەداوە لە چیا نزیک ببنەوە.
بڵند ئیبراھیم