Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نیویۆرک تایمز: ئەڵمانیا ڕاهێنەری سەربازیی زیاتر دەنێرێتە هەولێر

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، (فرانك فالتر شتاینمایر)

هەولێر-KDP.info-  وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە پێشكەشكردنی یارمەتی سەربازی بۆ هەرێمی كوردستان و، بەو نزیكانەیش راهێنەری بواری سەربازی ئەڵمانیا رەوانەی هەولێر دەكرێن.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، (فرانك فالتر شتاینمایر) لە میانەی سەردانیدا بۆ ئازەربایجان گوتی "ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا پێشووتر رەزامەندی دەربڕی بۆ ئەوەی چەك و كۆمەك  پێشكەشی هەرێمی كوردستان بكات و، لە ئێستایشدا ناردنی چەك و تەقەمەنی  زیاتر و شاندێك لە راهێنەرانی بواری سەربازی، تاوتوو دەكەین و رەوانەی هەولێری دەكەین".
(شتاینمار) پێشبینی كرد، "بە مەبەستی راهێنانی پێشمەرگە لە هەولێر كە چەند وڵاتێكی دیکەی هاوپەیمان لە یەكیەتیی ئەورووپایش، بڕیاری رەوانەكردنی تیمی سەربازی بدەن"، بەڵام ئەو وەزیرە ئەڵمانیاییە، ئاماژەی بە ژمارەی ئەو ڕاوێژکار و ڕاهێنەرە سەربازییانەی وڵاتەکەی نەدا کە ڕەوانەی هەولێریان دەکات.

هاوكات رۆژنامەی زود دویچ تسایتونج، ئاماژی بە رۆڵی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی كوردستان كردووە و نووسیویەتی "یەكیەتیی ئەورووپا لە هەوڵدایە 300 سەربازی شارەزا بۆ هەولێر ڕەوانە بكات كە لە نێویاندا 100 لەم سەربازانە ئەڵمانیایین."

شاو كوردی