Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆكی ئەركانی سوپای پێشمەرگە: هاوسەنگیی هێز گۆڕاوە.. داعش كوژراوێكی زۆری هەن

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی ئەركانی سوپای پێشمەرگە، ئاماژە بەوە دەدات كە ئامادەكارییان كردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكی داعش كردووە. دەشڵێت، چەكی دژەتانكیان بە دەست گەیشتوون و چەند هەرێكی تیرۆریستانیان تێك شكاندوون.

سەرۆكی ئەركانی سوپا لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان فەریق (جەمال محەممەد)، "لە لێدوانێكدا بۆ KDP.info گوتی، "دەركەوت شەڕی پیادە لەگەڵ پێشمەرگەدا هیچ دەرئەنجامێكی بۆ داعش نابێت و تیرۆریستان شكستیان برد، بە تایبەتی پێشتر پشتیان بە هێرشی درع یان تانكی (گولـلەنەبڕ) بەستبوو، بەڵام ئێستا چەكی دژەتانكمان بە دەست گەیشتووە و دەتوانین تانكەكان تێك بشكێنین، لە شەڕەكانی دوو ڕۆژی ڕابردوویشدا بە تەواوی باڵانسی هێز گۆڕاوە، بەڵام ئەوەیش مانای ئەوە نییە كە ئێمە دەستەوەستان ڕاوەستین، بەڵكە ئامادەكاریی تەواو بۆ ئەگەری هەر هێرشێكی داعش كراوە".

فەریق (جەمال) گوتیشی، "داعش كوژراوێكی زۆری هەن، بە تایبەتی ئەوان وایان دەزانی بە هۆی كەشوهەواوە فڕۆكە جەنگییەكان هێرش ناكەن، بەڵام دوای ئەوەی هێرشیان كرد، ڕووبەڕووی هێزی پێشمەرگە و هێرشی فڕۆكەكان بوونەوە، لە ماوەی ڕابردوودایشدا ئەمە بە گەورەترین تێكشكانی داعش دادەنرێت".
كارزان هەورامی