Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەمڕۆ وەزیری پەروەردە لە پەرمان دەبێ.. کێشەکانی خوێندن تاوتوو دەکرێن

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لەبارەی پلانی چوار ساڵی داهاتووی وەزارەتی پەروەردە و رەوشی خوێندن، بە تایبەت لە پارێزگای دهۆك، هەروەها کێشە هەنووکەییەکانی بەردەم پڕۆسەی خوێندن، وەزیری پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان میوانداری دەكرێت.
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان (فەرحان جەوهەر)، بە kdp.info-ی راگەیاند، بەرنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، خستنە بەر باسی ئەو کێشە و گرفتانەیە کە بەرەوڕووی وەزارەتی پەروەردە بوونەتەوە، کە بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە(پشتیوان سادق) دەبێ، هاوکات پلانی چوار ساڵی داهاتووی وەزارەت و رەوشی خوێندن بە تایبەت لە پارێزگای دهۆك، بە هۆی ئەو ژمارەی زۆرەی ئاوارەوە کە زۆرێکیان لە قوتابخانەکاندا نیشتەجێ کراون، دیارە کە ئەمەیش کاریگەریی نەرێنی بەسەر ڕەوشی خوێندن لەو دەڤەرە جێ هێشتووە و هێشتا ڕێژەیەکی زۆری قوتابیان، پاش مانگێک لە وەرزی خوێندنی ساڵی 2014-2015 نەچوونەتەوە بەر خوێندن و ئەم دۆخەیش لە سێ قەزا درێژەی هەیە و وەزیری پەروەردە لە پەرلەمان دەیانخاتە بەر باسەوە."
(جەوهەر) گوتیشی، "بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، چەندان بڕگەی دی تێدا دەخرێنە بەر باس، لەوانە خوێندنەوەی سەرەتایی بۆ زۆرێک لە پڕۆژە و یاساکان، پڕۆژەیاسای نەزاهە و یاسای زمانە فەرمییەکان لە هەرێمی کورستان، هاوکات یەکلاکردنەوەی بڕگەی پێوەست بەو پڕۆژانەی کە لە دانیشتنەکانی پێشووتر تەواو نەبوون، هەروەها هەموارکردنەوەی پرۆگرامی پەرلەمان، گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێ.
مەزیەت عەبدو