Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئارى هەرسین: لە مانگى 10-وە زیادەمووچە و دەرماڵەى مەترسى بۆ پێشمەرگە خەرج دەکرێت

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکى لیژنەى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کوردستان دەڵێت، دواى ئەوەى لە 1-ى ئەم مانگەوە سەرۆکى هەرێمى کوردستان، راسپاردەکانى لیژنەى پێشمەرگەى پەسەند کرد و لە رۆژى دەرچوونیشییەوە، زیادەمووچەى فەرمانبەرانى وەزارەتى پێشمەرگە و دەرماڵەى مەترسى بۆ پێشمەرگە هەژمار دەکرێت .

سەرۆکى لیژنەى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کوردستان (ئارى هەرسین)، بە KDP.info –ی رایگەیاند، "دواى پەسەندکردنى لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە، زیادەى مووچە و دەرماڵەى مەترسى بۆ پێشمەرگە هەژمار دەکرێت."
(هەرسین) ڕوونی کردەوە ەک "لە مانگى 10-ى ئەمساڵەوە زیادەى مووچە و دەرماڵەى مەترسى  بۆ پێشمەرگە خەرج دەکرێ."
شیاوی ئاماژەیە، رۆژى 23/7/2014، پەرلەمانى کوردستان 21 راسپاردەى دەرکردن سەبارەت بە باشکردنى ژیان و گوزەرانى پێشمەرگە، سەرۆکى هەرێمى کوردستانیش لە سەرەتاى ئەم مانگەوە راسپاردەکانى پەسەند کردوون .