Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە شەرفەدین هێزەكانی پێشمەرگە تەنگیان بە تیرۆریستانی داعش هەڵچنی

شنگال-تایبەت بە KDP.info- ئەمڕۆ دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش لە سنووری چیای شنگالەوە هێرشیان كرد و ویستیان بگەنە ناو شەرفەدین، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە لەو سنوورە وەڵامیان دانەوە و توانییان چەكدارانی داعش تێك بشكێنن و تەنگیان پێ هەڵبچنن.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە بەتالیۆنی 1-ی هێزی 18-ی سوپای یەكی زێرەڤانی موقەدەم (ماجید خالید)، لە شەرفەدینەوە بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە دوای ئەوەی چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە میحوەری شەرفەدین هێرشیان كرد و ویستیان پێشڕەوی بكەن، پاش شەڕێكی چەند سەعاتی بە چەكی قورس، هێزی پێشمەرگە توانییان هێرشی چەكدارانی تیرۆریستی داعش تێك بشكێنن و تەنگیان پێ هەڵبچنن.

ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە گوتیشی، ئێستا رەوشەكە هەندێك ئارام بووەتەوە و لە ئەنجامی ئەو شەڕەیشدا توانرا زەبرێكی كوشندە لە تیرۆریستانی داعش بدرێت و كوژراو بریندارێكی زۆریان هەیە.
نەشوان بەرزنجی