Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

رەبیعە.. هێزی پێشمەرگە گورزێكی كوشندەیان لە داعش وەشاند و تەرمی سێ تیرۆریستیش جێ ماون

رەبیعە-kdp.info- فەرماندەی لیوای هەشتی هێزی پێشمەرگە لە رەبیعە دەڵێت، ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە میحوەری رەبیعە هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام هێزی پێشمەرگە بە توندی وەڵامی دانەوە و گورزێكی كوشندەیان لێ وەشاندن و سێ تەرمیشیان جێ ماون.

فەرماندەی لیوای هەشتی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری رەبیعە (هاشم سیتەیی)، بە kdp.info-ی راگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش هێرشێكی خۆكوژییان بۆ سەر مەفرەقی رەبیعە دەست پێ كرد و خۆیان نزیك كردەوە، بەڵام هێزی پێشمەرگە هەر زوو ڕووبەڕوویان بوونەوە و هێرشەكەیان تێكشاندن و تیرۆریستان هەڵاتن.
(سیتەیی) گوتیشی، پێشمەرگە گورزێكی كوشندەی لە داعش داوە و سێ تەرمی تیرۆریستانیش كەوتوونەتە دەست هێزی پێشمەرگە.
ئەوەیشی خستە ڕوو كە، تا نیو سەعات پێش ئێستا بۆردوومانكردن بەردەوام بوو، بەڵام لە ئێستادا وەستاوە و خۆشبەختانە هێزی پێشمەرگەیش هیچ زیانێكی بەر نەكەوتووە.
بڵند ئیبراهیم