Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فرسەت سۆفی: حكوومەت لە لێكۆڵینەوە لە پرسی بازرگانیكردن بە سووتەمەنی لەگەڵ داعشدا، جیددییە

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان (فرسەت سۆفی)

كەركووك-kdp.info- بۆ بەدواداچوون لەبارەی پرسی بازرگانیكردنی سووتەمەنی لەگەڵ داعشدا، ئەمڕۆ شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی شاری كەركووكی كرد و ئەندامێكی ئەو شاندەیش كە لەسەر لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستانە، دەڵێت، حكوومەت بە جیددی كار لەسەر ئەو پرسە دەكات.

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان (فرسەت سۆفی)، بە kdp.info-ی راگەیاند، "ئەمڕۆ سەردانی شاری كەركووكمان كرد و لەگەڵ پارێزگاردا كۆ بووینەوە، هەروەها پەیوەندیمان بەو لایەنە سەربازیانەوە كرد كە پەیوەندییان بە پرسی فرۆشتنی سوتەمەنییەوە لە ناوچەكەدا هەیە، بۆ ئەوەی بزانین تاچەند بە جیددی بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەكرێت".
(سۆفی) گوتیشی، "بڕیارمان داوە باسی وردەكاری نەكەین بۆ ئەوەی كێشە بۆ لایەنە ئەمنییەكان دروست نەكەین كە لێكۆڵینەوە لەو پرسە دەكەن".
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی زیاتر ڕوونی كردەوە، "بڕیارە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و پێشمەرگەدا لە دوو رۆژی داهاتوودا لەسەر هەمان پرس كۆ ببینەوە، چونكە ئەوانیش لیژنەیان دروست كردووە و لێكۆڵینەوە دەكەن.
ئەوەیشی خستە ڕوو كە، حكوومەت بە جیددی كار لەسەر ئەو پرسە دەكات بۆ ئەوەی بگاتە ئەنجامێك.

بڵند ئیبراهیم