Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەرلەمانتارێکی پارتی 22ژن و منداڵی ئێزدی لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار کرد

شێخ شامۆ

شنگال-KDP.info-  پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "ماوەی چوار پێنج رۆژە لە ھەوڵدام و خۆشبەختانە توانیم 22ژن و منداڵی کوردی ئێزدی لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار بکەم و لەئێستادا گەییشتوونەتە چیای شنگال."

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان کە کوردی ئێزدییە(شێخ شامۆ) بە KDP.INFOی راگەیاند: "ماوەی چوار پێنج رۆژە لە ھەوڵی گەڕانەوەی ژمارەیەک ژن و منداڵی کوردی ئێزدی دابووم لە ناوچەی کەس و میحران لە گوندی قەسر جنووب لە سنووری تەلەعفەر، لە رێگەی چەند ھاوڕێیەکی ناوچەکە شەوی رابردوو گەیەندراونەتە لای بەرێوبەری ئاساییشی سنوون لە چیای شنگال کە ئەوان سەرجەمیان خەڵکی کۆچۆن بوون."
ژمارەی ئەو کەسە ڕزرکراوانە، ھەشت ژن و 14منداڵن و سەرجەمیان کەسوکاری بەرپرسێکی پارتیی دیموکراتی کوردستانن لە شنگال.
(شخ شامۆ) زیاتر گوتی، "ئەوانەی رزگار دەکرێن دێن بۆ لای من و سەرپەرشتییان دەکەم، تا ئێستایش نزیکەی 70کەس تەنیا لە رێگەی منەوە رزگار کراون و ئەوانەی کە ئێستایش رزگار کراون دێن بۆ لای من."

بڵند ئیبراھیم