Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

داعش قەرەغوولی داگیر کرد.. 20کم لە فڕگەی نێودەوڵەتیی بەغداوە دوورە

بەغدا-KDP.info-  سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بەغداوە ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش، ئەمڕۆ سێشەممە دەستیان بەسەر شارۆچکەی قەرەغوولی نزیک فڕگەی نێودەوڵەتیی بەغدادا گرتووە و هێزە ئەمنییەکانیش ڕێوشوێنی توند لە پایتەخت دەگرنە بەر.
سەرچاوەیەکی بەرپرس ک نەیویست ناوی ببرێت، بە KDP.info–ی ڕاگەیاند، "تیرۆریستانی داعش شەوی ڕابردوو شارۆچکەی قەرەغوول کە تەنیا 20کم لە فڕگەی نێودەوڵەتیی بەغداوە دوورە، داگیر کرد، لە ئێستایشدا شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی و هێزە میللییەکانی سەر بە هێزە چەکدارەکانی عێراق، لەو ناوچەیەدا بەرپا بووە"، گوتیشی کە لە دەوروبەی فڕگەی نێودەوڵەتیی بەغدا هێشتا پێکدادان نەهاتووەتە ئاراوە.
سەرچاوەکە دەڵێ، هێلیکۆپتەری ئاباچی کە لەو سەربازگەیەی ئەمەریکاییەی نزیک فڕگەکەن، کەتوونەتە دۆخی ئامادەباشییەوە، دەستەڵاتدارانی عێراقیش ڕێگای سەرەکیی فڕگەکەیان داخستووە و ڕێکاری ئەمنیی توند گیراوەتە بەر بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێک.
سەرچاوەکە زیاتر گوتی، ئەگەرچی داعش لە فڕگەی نێودەوڵەتیی بەغدا نزیک بوونەتەوە، بەڵام هێشتا گەشتە ئاسمانییەکان نەوەستێنراون.

زریان زیاد