Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە گردبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، رائید کاروان و تیمی ڕووداو دراونەتە بەر چەقۆ.. "دەستێک لە پشت ئەو ڕووداوەوە ھەیە"

ڕاید کاروان عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر. فۆتۆ: ڕووداو

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر دەڵێت، ھێرشکردن بۆ سەر رۆژنامەنووسان لە گردبوونەوەکەی ئەمڕۆی بەردەم یوئێن، بەمەبەست بووە، چونکە ئەو رووداوە ھیچ پەیوەندی بە گردبوونەوەکە نییە.

بەڕێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر(راید کاروان عەبدولکەریم) بە kdp.infoی راگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە میانەی خۆپیشاندانێکدا کە بۆ پشتیوانیی رەوشی کۆبانی ڕێکخرابوو و، چەند لایەنێکی سیاسی بۆ بەردەم نووسینگەی یوئێن سازیان دابوو، چەند گەنجێکی تێکدەر ویستیان خۆپێشاندانەکە بە ئاراستەیەکی دیکەدا ببەن و ھێرشیان کردە سەر چەند رۆژنامەنووسێکی کەناڵێک و ئێمەش وەکو پۆلیس رۆژنامەنووسەکەمان رزگار کرد، دوای رزگارکردنی بە دار لە ئێمە درا و من بەرکەوتم و، بە10تەقەڵ سەری من دوراوەتەوە"، ئەو دەرابرەی ڕەوشی تەندروستیی خۆی گوتی "تەندروستیم باشە و، بە ھیچ شێوەیەک قبووڵ ناکەین ھیچ کەس ھێرش بکاتە سەر رۆژنامەنووسان و بەرگرییان لێ دەکەین."
(راید کاروان عەبدولکەریم) گوتیشی، "ئەو جۆرە کردەوانە کارێکی زۆر قیزەونن و لە ئەخلاقی کورد ناوەشێنەوە و، دەزانم چەند گەنجێک بە مەبەست ئەو کارەیان کردووە، چونکە گردبوونەوەکە ھیچ پەیوەندی بە ھێرشی سەر رۆژنامەنووسەکەوە نەبوو."
ئاماژەشیدا، ھیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە و سکاڵایشی لەسەر کەس تۆمار نەکردووە و گوتیشی کە لەو گەنجە خۆش دەبێ.
بە گوتەی(راید کاروان) "دەستێک لە پشت ئەوە کارەوە ھەیە، چونکە گردبوونەوەکە بۆ کۆبانی ھیچ پەیوەندی بە ھێرشکردنە سەر رۆژنامەنووسانەوە نییە."

ماڵپەڕی تۆڕی مێدیای ڕووداویش بڵاوی کردووەتەوە کە، لەو خۆپێشاندانەدا، کە ئەمڕۆ سز دراوە، هەریەکە لە (محەممەد عیزەدین و هەژار ئەرگۆشی)، کامێرامانان و ریپۆرتەرانی رووداو، لەلایەن گرووپێکەوە دەدرێنە بەر چەقۆ و بەوهۆیەشەوە بەسەختی بریندار دەبن. ئەو هێرشەی سەر رۆژنامەنووسانی رووداو درێژکراوەی ئەو هەڕەشانەیە کە لە رۆژئاوای کوردستانەوە بە دەرکردنی ریپۆرتەرەکانمان لە قامشلۆ و عەفرین دەستیانپێکرد و تاوەکو ئەمڕۆ درێژەیان هەیە.

 

بڵند ئیبراھیم