Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پێشمەرگە ئامادەكاریی تەواوی بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی جەلەولا كردووە

جەلەولا-KDP.INFO- بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین دەڵێت، هێزی پێشمەرگە ئامادەكاریی تەواوی كردووە بۆ ئەوەی هێرشی سەر جەلەولا بكات و لە داعش پاكی بكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەیش چەكیان لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ هاتووە.

كارگێڕی لقی 15-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین (شێركۆ تاڵب)، بە KDP.INFO-ی راگەیاند، هێزی پێشمەرگە لە میحوەری جەلەولا لە چەندین قۆڵەوە خۆیان بۆ هێرشكردن و دووبارە كۆنترۆڵكردنەوەی جەلەولا ئامادە كردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا هێرشیان نەكردووە و چاوەڕوانی فەرمانن.
(شێركۆ) گوتیشی، لەناو جەلەولا بۆمب و تەقەمەنییەكی زۆر دانراوە و پێویستی بە تیمی زۆری ئەندازیاری هەیە بۆ ئەوەی پووچەڵ بكرێنەوە، رەنگە هەر لەبەر ئەم هۆیەیش بێت تاوەكو ئێستا هێرش نەكراوە.
ڕوونیشی كردەوە كە، لە ئێستادا لە ئامادەباشیی تەواودان و لە چەند رۆژی رابردوویشدا لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە چەكیان بۆ رەوانە كراوە بۆ ئەوەی لە هەر كاتێكدا هێرش بكەن و جەلەولا كۆنتڕۆڵ بكەنەوە.
بڵند ئیبراهیم