Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

(جەبار یاوەر): یەپەگە و پەکەکە لە هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر ڕەبیعە بەشدار نەبوون

هەولیر-KDP.info-  ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە فەریق (جەبار یاوەر مەندە)، ڕەتی دەکاتەوە، لە هەڵمەتی دوێنێ سێشەممەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستاندا، هێزەکانی یەپەگە و پەکەکە بەشدارییان کردبێت.
لە ڕوونکردنەوەیەکیدا کە ماڵپەڕی "وتەبێژ" ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوی کردووەتەوە، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن، لە هێرشی بەرفراوان و سەرکەوتووانەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستاندا، هێزەکانی یەپەگە و پەکەکە بەشدارییان کردووە.
(یاوەر مەندە) جەخت دەکاتەوە، "هەر دوو هێزی گەریلا و شەڕڤانانی یەپەگە بە هیچ جۆرێک بەشدارییان لەو شەڕەی (رەبیعە و زوممار)-دا نەکردووە، بۆیە بە پێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەک روونی بکەینەوە کە لە پێشڕەوی و کونترۆڵکردنی رەبیعەدا، تەنیا هێزەکانی پێشمەرگە و فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی پاراستنی هەرێم بەشدار بوون."