Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هەڵمەتەکان بۆ کەمکردنەوەی گەمارۆی سەر کۆبانییە.. ڕەبیعە و ڕێگای سەرەکیی زوممار-ڕەبیعەیش ئازاد کران

ڕەبیعە-KDP.info-  هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لەو هێرشە بەرفراوانەی لە چەندین قۆڵەوە بەرپای کردووە، ڕەبیعەیشی کۆنترۆڵ کردەوە و وەزارەتی پێشمەرگەیش دەڵێ، سەرباری ئەوەی ئەو هەڵمەتانە بۆ ڕزگارکردنی ئەو ناوچانەن، بەڵام ئامانجیش لێیان کەمکردنەوەی گوشاری سەر کۆبانییە.
بەرێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان بە KDP.info-ی راگەیاند: "هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان هێرشێكی بەرفراوانی زەوینییان بۆ سەر بەرەكانی شەڕ لە زوممار و رەبیعە بەرپا كردووە و لە ئەنجامدا ناوچەیەکی زۆریان لە دەست داعش دەرهێناون و ڕزگاریان کردوون و پێشمەرگەیش بەردەوام لە پێشڕەویدایە."
گوندەکانی مەحموودییە، سەعدییە، چلبارات و سعوودیە و میشراف كە دەكەونە باكووری زوممارەوە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە كۆنترۆڵ كراون و هاوكات شارەدێی رەبیعە كە 5 كیلۆمەتر لەو گوندانەوە کۆنترۆڵ کرایەوە.
(هەڵگورد حیکمەت) گوتیشی: "سەرباری ئەوەی هەڵمەتەکان بۆ یزگارکردنەوەی ناوچەکانە، بەڵام هاوکات ئامانج لە هێرشەكانی پێشمەرگە بۆ كەمكردنەوەی گوشاری چەكدارانی داعشیشە لەسەر كۆبانیی ڕۆژئاوای کوردستان."