Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

تەرمی ئەمیرێکی چیچانییان پێ جێ هێشتوون.. تانک و زریپۆش و چەکێکی زۆر کەوتنە دەست پێشمەرگە

زوممار-KDP.INFO-  ئەو هەڵمەتە بەرفراوانەی کە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ سێشەممە هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان، لە دوو قۆڵەوە بۆ سەر ناوچەکانی رەبیعە و زوممار بەرپایان کردووە، گوزری کوشندەیان لە داعش داوە و  12 تەرمیان پێ جێ هێشتوون کە ئەمیرێکی چیچانی لە نێویاندا هەیە، هاوکات تانک و زریپۆش و چەکێکی زۆری داعش کەوتوونەتە دەست پێشمەرگەوە.
بەرپرسێکى ناوچەکە بۆ KDP.INFO راگەیاند: "سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان لە سنوورى رۆژئاواى دیجلە لە دوو قۆڵەوە هێرشیان بۆ سەر شارەدێی رەبیعە و زوممار بەرپا کردووە و لە ماوەیەکى کەمدا هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان، مەحموودیە، چلبارات، سعوودیە و میشرافیان کۆنترۆڵ کردوون و  ڕەبیعەیش لە کۆنترۆڵکردنەوە نزیکە."
سەرچاوەکە زیاتر گوتی: "تیرۆریستانى داعش دواى شکستی گەورەیان لەسەر دەستى هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان، پردەکانى ئەو سنوورەیان تەقاندوونەتەوە و بەرەو قەزای بەعاجى سەر پارێزگای نەینەوا ڕایانکردووە."
سەرچاوەکە ئاماژەیشی دا، لەو هەڵمەتەدا، چەند تەرمێک کەوتوونەتە دەست پێشمەرگە و هەروەها تانک و زریپۆش و چەکێکی زۆری سووکیشیان پێ جێ ‌هێشتوون.. زیاتر گوتی، تیرۆریستانی داعش لە بەرانبەر هەڵمەتی ئازایانە و قارەمانانەی هێزەکانی پێشمەرگە، خۆیان ناگرن و زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
بە گوتەی سەرچاوەکە، سەرباری هەڵمەتی ئازایانەی پێشمەرگە، هێزی زریپۆشی پێشمەرگەی کوردستان پشتیوانی پێشمەرگە قارەمانەکانن و هاوکات هێزی هاوپەیمانانیش پشتیوانیی لەو هێرشە بەرفراوانەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن کە لە چەند ناوچەیەک بەرپایان کردووە.