Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

كەمال كەركووكی: دراونەتە دادگا تا ڕاستییەکان دەرکەون.. چوار تانکەری نەوتی داعش بە شۆفێرەکانیانەوە دەستگیر کران

ئەو تانکەرانەی لە لایەن پێشمەرگەوە دەستیان بەسەردا گیراوە. ئەمڕۆ

کەرکووک-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری دووبز كەركووك، ڕایگەیاند، پێشمەرگەكانی لیوای دووی قارەمان لە قەزای دووبز دەستیان گرت بەسەر چوار تانكەری پڕ لە سووتەمەنی و شوفێرەكانیان، كە لەلایەن چەكدارانی تیرۆریستانی داعشەوە مامەڵەیان پێوە دەكرا.. دەشڵێت، ڕەوانەی دادگا كراون تا دادگا ڕاستیی چۆنیەتیی ئەم مامەڵە ناشەرعییە روونتر دەربكەوێت.
ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی میحوەری دووبز كەركووك(د. كەمال كەركووكی) لە سەنگەركانی پێشمەرگەوە بە KDP.info راگەیاند: "پێشمەرگەكانی لیوای دووی قارەمان، لە بەینی بازگەی مامە و خەرابەڕووت لە قەزای دووبزی سەر بە شاری كەركووك، دەستیان گرت بەسەر چوار تانكەری پڕ لە سووتەمەنی و شوفێرەكانیان، كە لەلایەن چەكدارانی تیرۆریستی داعشەوە، مامەڵەیان پێوە دەكرا."
(كەركووكی) گوتیشی: "داوی دەستگیركردنی تانكەرەكان بە شۆفێرەکانیشەوە، بە باشمان زانی ڕەوانەی دادگایان بكەین، تا مامەڵەیەكی یاساییان لەگەڵدا بكرێت و سەرچاوەی مامەڵەی ئەو سووتەمەنییە لەلایەن چەكدارانی تیرۆریستیی داعش، دادگا یەكلایی بكاتەوە و راستییەكەی روونتر دەربكەوێت."
شیاوی باسە، لەوەتەی ڕێکخراوی داعش بەشێکی فراوانی باکووری عێراق و ڕۆژئاوایشی داگیر کردووە، دەستیشی گرتووە بەسەر چەندان بیرەنەوت و لە ڕێیانەوە ڕۆژانە نەوت بەرهەم دەهێنێ و لە ڕێگەی بازرگانانی بازاڕی ڕەشەوە، بە نرخێکی کەمتر لە نرخی جیهانی کە وەها خەمڵێنراوە لە نێوان 40تا 55 دۆلاریان لە هەر بەرمیلێک نەوت دەست بکەوێ.