Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سیستمی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی داعش.. پەیکەری ئیداریی لە ڕۆژئاوا نزیکە

هەولێر-KDP.INFO-  ئەم وێنەیە نیشانی دەدات کە، ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، چۆن لە هێزێکی میلیشیاییەوە بووە بە ڕژێمێک کە ناوچەیەکی بەرفروان بەڕیوە دەبات کە، خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی تێدا بەرجەستەن بە سمانی وزەیشەوە.
لەو ناوچەیەی کە داعش دەستی بەسەردا گرتووە و وەک تۆڕی سی ئێن ئێن، ناوچەکەی بە ئەندازەی ویلایەتی بەنسیلڤانیای ئەمەریکا بەراورد کردووە کە ڕووبەرەکەی 119283 كم دووجایە.
هاوکات ئەم پەیکەرە نیشانی دەدات کە ڕژێمی ئەو دەوڵەتە تیرۆریستییە، پەیکەرێکی بیرۆکراتیانەی هەیە کە حکوومەت و ویلایەت و ئەمیر و دوو جێگر و دامودەستگای یاسادانان، دارایی و کارگێڕی هەن کە بە ئەندازەیەکی زۆر لە سیستمی بەڕیوەبەرایەتیی وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەچێت.
ئەو زانیاریانە لە کۆمەڵێک توێژینەوە و لێکدانەوەی کاروباری تیرۆرەوە سەرچاوەیان گرتووە.

زریان زیاد