Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دەستگای ڕوانگە هاوكاری بەسەر 6000 ئاوارەی سنووری شارۆچكەی بەردەرەشدا دابەش كرد

بەردەرەش -KDP.info- حكوومەتی هەریم بە هاوكاری دەزگا خێرخوازییەكان بەردەوامە لە دابەشكردنی هاوكاری بۆ ئاوارەكان لە سنووری شاروچكەی بەردەرەش و لەم چوارچێوەیەدا هاوكاریی دەستگای روانگە بەسەر ئاوارەكانی قەزای بەردەرەشدا دابەش كرا.
بەرێوبەری راگەیاندی قایمەقامیەتی قەزای بەڕدەڕەش (حیكمەت مەولوود) KDP.info-ی ڕاگەیاند، لە بەردەوامیی ئەو هاوكاریانەی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە بە هاوكاریی دەستگا خێرخوازییەکان بە ئاوارەكانی سنووری قەزای بەردەرەشی دەگەینن، ئەمرۆ چوارشەممە لە رێگای قایمەقامیەتی شارۆچكەی بەردەرەش، دەستگای ڕوانگە هاوكاری بەسەر 6000 هەزار ئاوارەی سنووری قەزای بەردەرەش لە سەنتەری هەرسێ‌ ناحیەی روڤیا و دارەتوو و كەڵەك .دا دابەش کرد.
بەرێوبەری راگەیاندی قایمەقامیەتی قەزای بەردەڕەش گوتیشی: "ئەو هاوكارییەی دەستگای روانگە بریتی بوون لە خواردن و خواردنەوە و پێداویستییەكانی ناوماڵ و پێداویستیی رۆژانە بوو.

نەشوان بەرزنجی