Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پێشمەرگە 40 چەكداری داعشی كوشتن

مووسڵ-KDP.info-  ئەمڕۆ تەرمی 40 چەكداری داعش كە بە دەستی هێزەکانی پێشمەرگە كوژران، گەیەندراونەتەوە مووسڵ و شەوی ڕابردوویش 30 خانووی پاسەوانەكانی وەزیرێكی عێراق تەقێندراونەتەوە.

لەم بارەیەوە بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە KDP.INFO-ی راگەیاند، دوای ئەوەی دوێنی هێزەکانی پیشمەرگە لە میحوەری خازر چەند شوێنێكی ستراتیژی و گرینگیان كۆنتڕۆڵ كرد و ژمارەیەكی زۆری چەكدارانی داعشیشیان كوشتن، ئەمڕۆ تەرمی 40 چەكدار كە لەو شەڕەدا كوژراون، گەیندراونەتەوە مووسڵ.

(مەموزینی) گوتیشی، شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە گوندی (حاجی عەلی)ـی سەر بە پارێزگای مووسڵ 30 خانووی پاسەوانەكانی وەزیری كشتوكاڵی حكوومەتی عێراق (فەلاح حەسەن)ـیان تەقاندووەتەوە.

بڵند ئیبراهیم