Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەولوود باوەموراد لە شوێنی دانرا.. دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری گواستنەوە پەسەند كرا

هەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەستی لە كار كێشایەوە، ئەنجوومەنی وەزیران دەستلەكاركێشانەوەكەی پەسەند كرد و (مەولوود باوە موراد)ـیش بە وەكالەت لە شوێنی ئەو دانراوە.

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (ئومێد محەممەد ساڵح) بە kdp.info-ی راگەیاند، دوای ئەوەی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن (جۆنسۆن سیاویش) لە 13/8/2014یادداشتی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی ئەنجوومەنی وەزیران كرد، دوێنێ دەستلەكاركێشانەوەكەی پەسەند كرا.
(ئومێد محەممەد) گوتیشی، ئێستا وەزیری هەرێم بۆ كاروباری نێوان حكوومەت و پەرلەمان (مەولوود باوەموراد)، بە وەكالەت لە شوێنی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دانراوە و فەرمانی دەستبەكاربوونیشی دەرچووە.

بڵند ئیبراهیم