Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

خانەوادەی نزار قەبانی داوای دادگەییكردنی نووری مالیكی دەكەن

بەغدا-kdp.info- رۆژنامەی قودسی عەرەبی بڵاوی كردەوە، خانەوادەی شاعیری گەورەی عەرەب (نزار قەبانی) داوا دەكەن (نووری مالیكی) بە تۆمەتی كوشتنی كچەكەیان بدرێتە دادگە.

ئەو رۆژنامەیە بابەتێكی لە ژێر ناوی "بە تۆمەتی كوشتنی خێزانی (نزار قەبانی) داوای دادگەییكردنی (نووری مالیكی) دەكرێت" بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، خانەوادەی (بەڵقیس راوی)ـی خێزانی (نزار قەبانی) دۆسیەیەك دەكەنەوە بۆ ئەو كەسانەی بەرپرس بوون لە تەقاندنەوەی باڵیۆزخانەی عێراق لە بەیرووت كە لە ساڵی 1981ئەنجام درا و، باسیشیان لەوە كردووە كە پێویستە لێكۆڵینەوە بكرێت و بزانرێت (نووری مالیكی) چ رۆڵێكی لەو تەقینەوەیەدا هەبووە.
رۆژنامەكە ئەوەیشی نووسیوە كە، كۆمەڵە پارێزەرێك ئەو كارە دەكەن و سەرەتا رێكارەكان دەگرنە بەر بۆ تۆماركردنی سكاڵا دژی (نووری مالیكی)، ئەمەیش دوای ئەوەی دۆكیومێَنت كۆ دەكەنەوە كە بیسەلمێنێت دەستی لەو تاوانەدا هەیە.

ئەوەیش خراوەتە ڕوو، جگە لەوە چەندین داواكاریی دیكە لەلایەن هێزە سیاسی و ئایینی و كۆمەڵایەتییەكان هەیە بۆ دادگەییكردنی (نووری مالیكی) بە هۆی ئەو تاوانانەی دژی ئەوان ئەنجامی داون.
بڵند ئیبراهیم