Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

عەدنان موفتى: نابێ یەپەگە شاخى شنگال بکەنە قەندیلێکی دیکە و بارەگاى لێ دابنێن.. دەبێ بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان

هەولێر-KDP.INFO-  ئەندامى مەکتەبى سیاسیى یەکێتیى نیشتیمانى کوردستان(عەدنان موفتى) دەڵێت، رووبەڕووبوونەوەى داعش زۆر لایەنى ئیجابى تێدا بوون، نەک تەنیا لە باشوورى کوردستان، بەڵکو لەهەر چوار پارچەکە. دەشڵێت، یەپەگە لە سوودیان نییە شاخى شنگال بکەنە قەندیلێکی دیکە و بارەگاى بەردەوام لێ دابنێت و دەبێ بگەڕینەوە شوێنی خۆیان.

(عەدنان موفتى) هەروەها دەڵێت، "رووبەرووبوونەوەى داعش زۆر لایەنى ئیجابى تێدابوو، نەک تەنیا لە باشوورى کوردستان، بەڵکو لە هەر چوار پارچەکە، لە هەر شوێنێک هێزیان هەبووبێت دژى داعش شەڕیان کردووە، یەپەگە و پەکەکەش لە مەخموور و شنگال شەڕیان کردووە، ئەوە کارێکى باشە و نموونەیەکى باشى یەکهەڵوێستیى نەتەوەیى کوردى نیشان دا، بەڵام ئەمە پێویستى بە رێکخستن و دیالۆگ هەیە و ماناى وا نییە کێشە نەماوە، مەسەلەى کوردى لە هەر پارچەیەک تایبەتمەندى خۆى هەیە و پێویست دەکات ئێمە رێز لە یەکترى بگرین و پشتیوانى یەکتر بین بۆ چارەکردنى کێشەکانى ناوخۆى هەر پارچەیەک، بۆیە من پێموایە پێویستە هەر لایەنێک لە سنوورى خۆى پابەند بێت بەو پرەنسیپانە."
لە دیدارێکیدا کە لە ژمارە 247-ی گۆڤاری سڤیلدا بڵاو بووەتەوە، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، پرسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، مەترسییەکانی داعش، دواکەوتنی دیاریکردنی پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و پرسی کەرکووک و ماددەی 140-یشی خستوونەتە بەر باس.
سەبارەت بەو پرسیارەى کە یەپەگە بیەوێت کانتۆنى شنگال رابگەیەنێت و بارودۆخى ناوچەکە بۆ بەرژەوەندیى خۆى بقۆزێتەوە (موفتى) گوتى: "من پێموایە لە ڕووى جوگرافییەوە لەسوودیان نییە و شاخى شنگالیش ئەوە نییە وەک قەندیل بیکەیتە بارەگایەکی بەردەوام."  

(عەدنان موفتی) زیاتر گوتی، "ئەگەر داعش لەنێو چوو، دەبێت هەر کەسە و بگەڕێتەوە شوێنی خۆی."