Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەو پێوەندییە چییە کە جۆن مەکین و خەلیفەکەی داعش پێکەوە گرێ دەدا؟

ئەو کەسەی لە پشت سیناتۆرەکەی ئەمەریکاوە سەری دیارە، گوایە خەلیفەکەی داعشە. ئەم وێنەیە هیی مانگی ئایاری 2013-یەوە.

هەولێر-KDP.INFO-  ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بایەخی بە ئەو دەنگۆیە داوە کە باس لە پێوەندیی سیناتۆری ئەمەریکایی(جۆن مەکین) بە خەلیفەکەی گرووپی تیرۆریستیی داعش(ئەبوبەکر بەغدایی) پێکەوە گرێ دەدات.
ئەو ڕۆژنامە ئەمەریکاییە بڵاوی کردووەتەوە، سیناتۆری ئەمەریکایی(جۆن مەکین) کە لە توندترینی ئەوانە بوو، ئەمەریکا لە ڕووی سەربازییەوە دەست وەربداتە قەیرانی سووریا و بەرەوڕووی مەترسیی ڕێکخراوی داعش ببێتەوە، ڕەنگە هۆکارە سەرەکییەکەی بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو دەنگۆیە بێت کە باس کە پێوەندیکردنی بە سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەوە(ئەبوبەکر بەغدایی) بێ.
دەنگۆکان لەو وێنەیەوە سەرچاوەیان گرتووە و لەو چوارچێوەیەدا دەخوڵینەوە کە، پێوەندی بە ئەو وێنەیەوە هەیە کە (مەکین) لەگەڵ کەسێکی دیکەدا دەردەکەوێ کە دەگوترێ (بەغدایی)-ە، ئەمەیش پاش ئەو سەردانەی (مەکین) دێت بۆ باکووری سووریا لە مانگی ئایاری 2013.
لەو سەردانەیدا بۆ سووریا، (مەکین) لەگەڵ چەند ئەندامێکی سوپای ئازادی سووریادا کۆ بووەتەوە. وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێ، ئەو کەسەی کە لە وێنەکەدا لە پشتەوەی (مەکین)-ە و بازنەیەکی سوور کەسەکەی لەوانی دی جیا کردووەتەوە، گوایە (ئەبوبەکر بەغدایی)-یە.

لە لای ڕاستی وێنەکەیشەوە کەسێکی دیکە دەرکەوتووە کە کامێرایەکی بە دەستەوەیە، تیرۆریستێکی دیکەیە بە ناوی (محەممەد نوور).

زریان زیاد