Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

چیرۆکی ئەو سەربازەی، بە درۆ، خۆی لە کوشتن بە دەستی داعش ڕزگار کرد

17 قوتابیی بەشی هێزی ئاسمانی لە زانکۆی تکریت، لەژێر چنگی داعشدا. ئەرشیڤ

هەولێر-KDP.INFO-  ئەو سەربازە عێراقییەی کە بە فێڵ و درۆ خۆی لە سەرپەڕاندن یان کوژران بە گولـلەی داعش ڕزگار کرد، کە لەو کاتەدا 800لە هاوەڵانی بە کۆمەڵ کوژران، دەڵێ، سەرکردە سەربازییەکان خیانەتیان لێ کردوون و ڕێگایەکیان بۆ دەربازبوون بۆ نەهێشتوونەتەوە، کاتێک لەگەڵ تیرۆریستانی داعشدا لە شەڕدا بوون و بە چارەنووسی خۆیان سپاردوون.

(محەممەد حەمموود)-ی ساڵ، بەدەوییێکی سوننەمەزهەبە، لە بەدترین کوشتنی بەکۆمەڵ لەسەر دەست ڕێکخراوی داعش ڕزگاری بووە.
(حەمموود) لە شارەکەی خۆی، دیوانییەوە، بۆ ڕۆیتەرزی دەگێڕێتەوە کە، لە مانگی حوزێران-یونیۆ، 11 ڕۆژ لە بن دەستی چەکدارانی داعش بووە.
(حەمموود) لەگەڵ ئەو 1500هەزاروپێنجسەد سەربازە بووە کە بەم دواییە و لەگەڵ پێشڕەوییەکانی داعش، مەشقە سەرەکییەکانی سەربازی تەواو کردووە، دواتر دەیاننێرن بۆ سەربازگەی سپایکەری نزیک شاری تکریت. بە هۆی ئەو گورزەی بەری کەوتووە، ئەو بە سەختی قسە دەکات و پەردەیش لەسەر ئەو خیانەتەی سەرکردە سەربازییەکان هەڵ دەداتەوە کە لەبەرانبەر بەو سەربازە نوێیانەدا کردوویانە، بەوەی کە پاش دەستبەسەرداگرتنی سەربازگەکە بەڵێنی دەربازکردنیان پێ دابوون، تەنیا خۆیان دەرباز کردووە. (حەمموود) دەڵێ، "خەڵەتاندیانین و فرۆشتیانین"، زیاتر گوتی، خۆی و هاوڕێکانی هیچ جۆرە چەکێکیان پێ نەبووە و چوونەتە جبەخانەیەکی بەتاڵی سەربازگەی سپایکەرەوە.

ئەو و دوو سەربازی دیکە دەڵێن، لیواڕوکن(عەلی فەریجی) کە سەرکردەیەکی گەورەیە لە پارێزگای سەڵاحەددین، بە کۆی سەربازانیان گوت: "ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ هۆزەکاندا هەیە بۆ ئەوەی سەربازەکان لێرە بڕۆن و ڕزگاریان ببێ."

(حەمموود) هاوکات دەڵێ، (فەریجی) ڕۆییشت و ڕۆژی دواتر پیاوانی هۆزەکان هاتنە سەربازگەکەوە بۆ ئەوەی سەربازەکان لەگەڵ خۆیاندا ببەن.
زیاتر گوتی، "هۆزەکان لەوە دڵنیایان کردینەوە کە ئێمە لە لایەن ئەوانەوە پارێزراوین و دەچینە سامەڕڕا." سەربازەکان لە دەرەوەی سەربازگەکە و لەسەر رێگا خێراکەی تکریت وەک تاقمێک ڕێک خران، بەڵام کاتێک گەییشتنە تکریت، درکیان بەوە کرد کە خەڵەتێندراون، فەرمان درا کەلەپچە بکرێن و ڕوویان لە زەوی بێت. (حەمموود) گوتی، "ئەوەی جووڵایەوە و سەری بەرز کردەوە گولـلەیەکیان لێی دا."
(حەمموود) کە لەسەر ڕاکشا بوو، ژنێکی بینی لێیان نزیک دەبێتەوە و هیوای دەخواست کە بە چەکدارەکان بڵێ ئاگایان لێیان بێ، بەڵام پێیدا هەڵگوتن و هانی دان هیچ یەکێکیان بە زیندوویی لێ دەرنەچیت. ئەو هاوکات منداڵی بینین کە بە درێژایی ڕیزی ئەوانەوە وەستاون و ئۆتۆمبێلیش بۆ سەیرکردنیان وەستاون و لەو کاتەیشدا هەندێکی دی، بە دیمەنی دەستبەسەرداگرتنیان هەلهەلەیان لێ دەدا.
بە گوتەی ئەو سەربازە عێراقییە، چەکدارانی داعش ئەوانیان بەسەر چەند کۆمەڵەیەکدا دابەش کردن، کە هەر کۆمەڵەیەک دە سەرباز بوون، لێکۆڵەرانی داعشیش پرسیاریان لە هەر یەک لە سەربازان کرد، پلەی چییە و ناوی و خۆی و یەکەکەیشی بڵێ، گوتیشی "هەمووانیان بەستنەوە و چاویشیان دەبەستن، دواتر ئاویان دەدانێ. ئینجا گوێمان لە هاواری ئەڵڵاهو ئەکبەر و دەنگی گولـلە دەبوو."
کاتێکیش پرسیاریان لە (حەمموود) کردووە، درۆی کردووە و گوتوویەتی، لە هۆزی شەممەرە کە هۆزێکی گەورە و تێکەڵەیەکە لە سوننە و شیعە و گوتوشیەتی خەڵکی بێجییە کە شارێکی سوننەمەزهەبن. دواتر لە ڕێزەکە هێناویانەتە دەرەوە، بەڵام براکەی و خزمەکانیان بردوونەتە دەرەوە، بۆ ئەو شوێنەی کە دەبوایە لێی بکوژرێن. سەرلەبەیانییەکەی دەنگی تەقە وەستا، لەو شوێنەیشی کە ئەوانی بە سەدان لێ وەستێنرابوون، بێجگە لە 20 کەس کەسی دی لێ نەمابوو. کەسێک بە شێوەزاری سعوودی لێکۆڵینەوەی لە (حەمموود) و ئەوانی دی دەکر تا دڵنییا بێ لەوەی کە سوننەن. لەو 20 کەسەیش ئەوانەیان کوشتن کە پێیان وابوو درۆیان کردووە و تەنیا 11-یان مانەوە.
دەربارەی ئەو لێکۆڵینەوەیەیش کە لەگەڵ (حەمموود)-دا کراوە، ئەو گوتی: "لێی پرسیم کە نوێژم کردبێ، گوتم نا. یەکێک لە لێکۆڵەرەکان گوتی، بیبەن با فێری نوێژ ببێ.. بردیانم، بەڵام نەمدەتوانی بڕۆم و قاچەکانم دەفیچانەوە، بە لێدان بردیانم."
ئۆتۆمبێلێک ئەوانی لەگەڵ خۆی برد و ژمارە تەلەفۆنێکیشیان دایە شۆفێرەکە تا ئەگەر تووشی خاڵێکی پشکنینی دەوڵەتی ئیسلامی بوون، پێوەندییان پێوە بکەن. ئەو 11 کەسە تۆقیوەیان (سەربازە گیراوەکان)، بۆ گوندێک برد کە دۆستی یەکێک لە سەربازەکانی لێ بوو. بردیاننە باخچەیەک و ڕێیان دا، هەر یەکێکیان پێوەندی بە کەسوکاریەوە بکات، بەڵام (حەمموود) نەیکرد، چونکە ئەو ترسی لەوە هەبوو درۆکەی لێ ئاشکرا بێ و سەربازەکانی دی لێی لە هەڵڵا بدەن.
لێرە و لەبەردەم خاوەن باخچەکەدا، (حەمموود) ددان دەنێ بەوەدا کە، ئەو شیعەیە و خاوەنی باخچەیش بەڵێنی سەلامەتیی ئەو دەدات، پاشتر تەلەفۆن لەگەڵ بابی دەکات و پێی دەڵێ کە، وەک یەکێک لە کوڕەکانی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

زریان زیاد